Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان لە جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا و ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران

2017-08-13 14:12:44



ڕۆژنیوز - ناوەنی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە شارۆچکەکانی چەلێ و شەمزینانی سەربە شاری جولەمێرگ-ی باکوری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، دژی هێزەکانی سوپای تورک لە دەوروبەری شارۆچکەی شەمزینان و دوێنی-ش گەریلاکانی یەژاستار لە ناوچەی چەلێ-ی سەربە شاری جولەمێرگ لە باکوری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. 


بەپیی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

هەروەها، لە چالاکییەکەی دوێنێ-ی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار-یش لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ کوژراو و برینداری سەربزانی تورکیا هەیە، بەڵام ژمارەیان نەزاندراوە.

 

لەلایەکی دیکەشەوە، لە دەوروبەری شەمزینان بەهۆی تەقینەوەی هەندێک تەقەمەنیی سوپای تورک، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەو ناوچانە دانرابوون، ژمارەیەک سەربازی تورک کوژراون.

 


ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin