Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان بەردەوامن لە ڕزگارکردنی هاوڵاتیان لە ڕەقەدا

2017-08-13 14:10:05



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان لە ڕەقە، دەستەیەکی دیکەی هاوڵاتیانیان لە گەڕەکی نەزلەت شیحادە ڕزگارکرد.

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێشڕەویدان لە هەموو بەرەکانی شەڕەکەوە بەرەو ناوەندی شار، هاوکات گروپە تایبەتەکانی قەسەدە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان بەردەوامن لە ڕزگارکردنی هاولاتیانی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش.

 

ئەمڕۆ تیمە تایبەتەکانی قەسەدە، لە باشوری گەڕەکی نەزلەت شیحادە، کە خۆی دەکەوێتە باشوری شاری ڕەقەوە، دەستەیەکی دیکەی هاوڵاتیانیان ڕزگارکرد.

 

شەڕڤانان پاش ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانە دەیانگوازنەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ.

 

جێگای ئاماژەیە، کە هەنگاوی ڕزگارکردنی ڕەقە لە ڕۆژی ٦ی حوزەیرانەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە ٦٩یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin