Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەکەکە: بەڵێن دەدەین تا سەرکەوتن بەرخۆدان بکەین

2017-08-13 13:57:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ساڵیادی ١٥ی ئابی پیرۆزکرد و بانگەوازی بەرخۆدان و یەکێتی کرد بۆ سەرکەوتن و رایگەیاند:  بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوامی بە بەرخۆدان دەدەین تا سەرکەوتن.

 

کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتیی پەکەکە ئەمڕۆ لە ٣٣یەمین ساڵیادی ١٥ی ئابدا، ساڵڕۆژی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

پەکەکە ڕایگەیاند: ٣٣یەمین ساڵیادی ١٥ی ئابی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و لە هەموو هەڤاڵان و هێزەکانی گەریلا و گەلی وڵاتپارێزی کورد و هەموو هێزە دیموکراتیخوازەکان پیرۆزدەکەین، هەروەها بەڕێزەوە یادی فەرماندەی مەزن مەعسوم کۆرکماز دەکەینەوە.

 

لە بەردەوامیدا پەکەکە ڕایگەیاند، کە دەستکەوتەکانی هەنگاوی ١٥ی ئاب، شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەی باکور و بەهێزتربوونەوەی شۆڕشی ئازادیی ژن و قارەمانێتی گەنجانی کورد و هەنگاوی خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی و ڕزگارکردنی شەنگال و شۆڕشی ڕۆژئاوا و ٣٣ ساڵ تێکۆشانە.

 

پەکەکە ڕاشیگەیاند، کە ڕۆژی ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٨٤ یەکەم فیشەک لە ئەرووح و شەمزینان تەقێندرایەو بوو بە مزگێنییەک بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی، هاوکات هاواری "بەرخۆدان ژیانە" لە زیندانی ئامەدەوە بەرزکرایەوە.

 

لە بەشێکی دیکەدا پەکەکە ڕایگەیاند، کە لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەکانی ڕێککەوتنی ئاکەپە و مەهەپەدا، کە ڕۆژی ٢٤ی تەموزی ٢٠١٥ دەستیان پێکرد، ڕۆژی ١٠ی ئاب بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی دەستیپێکرد، خۆبەڕێوەبەرایەتی لە جزیرو سوور لە سێیەم ساڵدایە، بەم بۆنەوەی خۆبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی لە سوور، نسێبین، شرناخ و گەڤەر پیرۆزدەکەین و یادی شەهیدانی ئەو بەرخۆدانە دەکەینەوە.

 

پەکەکە هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە پێویستە هەمووان بزانن کە گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان تا کۆتایی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەوەستنەوە، بانگەوازی پاکیز نایر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سلۆپی-مان لە بیرە، کە دەیوت تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین، با هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی جزیر، محەمەد تونج بە ئاسوودیی بخەوێت، بۆیە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوامی بە بەرخۆدان دەدەین تا سەرکەوتن.

 

پەکەکە هەروەها باسی لە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان کردووە و ڕایگەیاندووە: ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ١٩ ساڵە کە بەناوی مرۆڤایەتییەوە و بەهەڵوێستی ئازادییەوە گۆشەگیرکراوە، بۆ ئەوەی بەرخۆدانەکەمان بگاتە ئاستی سەرکەوتن پێویستیمان بە شەڕڤان و وڵاتپارێز هەیە، بۆ ئەوەی لە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین پێویستە لە هەموو بوارەکاندا چالاکییەکان بەرفراوانتر بکەینەوە.

 

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە بەم شێوەیە کۆتایی بە ڕاگەیەندراوەکە هێناوە: ناوچەکە لە جەنگێکی جیهانی دایە و هەموو هاوسەنگییەکان لەناویدا سەرلەنوێ دیاری دەکرێنەوە، لەم دۆخەدا هەر هێزێک تێبکۆسێت دەتوانێت سەرکەوتنی گەورە بە دەست بێنێت، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە بەرامبەر فاشیزمی داعش و ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان دەکەین، و بانگەوزی هێزە شۆڕشگێڕەکان و گەلی وڵاتپارێزی کوردیش دەکەین، کە لە بەرامبەر فاشیزمدا تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەببەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin