Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگە لە میحوه‌رى داقوق پاشەکشەی بە داعش کرد

2017-08-13 13:37:06



ڕۆژنیوز – ڕێباز سه‌باح

 

فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری داقوق ڕووبەڕووی هێرشێکی چەتەکانی داعش بوونەوە و ناچار بە پاشەکشەیان کردن.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر میحوەری داقوق-ی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.

 

عه‌مید روکن ئاراس عه‌بدولقادر، فه‌رمانده‌ى لیواى نۆى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند:"هیزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو هێرشەی داعش-یان دایەوە و داعش توانای ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگەی نەماوە".


ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئامادەنەبوو زانیاریی تەواو لەبارەی شوێنی هێرشەکەوە بدات و وتی:"تیرۆرستانی داعش پاشەکشەیان کردووە، بەڵام ناوبەناو تەقە دەکەن".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin