Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاروانێکی سەربازی تورک کەوتە بۆسەی گەریلاکانەوە

2017-08-12 15:15:31



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارۆچکەی ساسۆن کاتێک کاروانێکی سەربازی سوپای تورک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن تێدەپەڕی، کەوتە بۆسەی گەریلاکانەوەو لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژران.

 

بەگوێڕەی هەواڵی میدیاکانی سەربە دەوڵەتی تورک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ساسۆنی سەربە ئێلیحی باکوری کوردستان، کاروانێکی سەربازی سوپای تورک کەوتە بۆسەیەکی گەریلاکانەوەو گورزی کوشندەی لێدرا.

 

لە کاتی تێپەڕبوونی ئەو کاروانە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو سەربازی تورک کوژران.

 

ئەو میدیایانە ڕاشیانگەیاندووە، کە ئەو کاروانە سەربازییە بەڕێوەبوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، تا ئێستا هەپەگە هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin