Smiley face
Smiley face
Smiley face

بایدەمیر: هەدەپە وڵات لەم دۆخە ڕزگاردەکات

2017-08-11 15:10:44



ڕۆژنیوز - وان

 

لە چوارەمین رۆژی مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەرییدا، عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە ڕایگەیاند، کە هەدەپە وڵات لەم دۆخە ڕزگار دەکات.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانتارانی هەدەپە کە بەشداری مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی بوون، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان بەڕێوەبرد و عوسمان بایدەمیر وەکو وتەبێژی هەدەپە  لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد.

 

بایدەمیر وتی:"ئامانجی سەرەکی مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەری، لابردنی دەمامکی زۆرداری بوو، شوکر بۆ خوا ئەم پەیامەمان گەیشت بە کۆمەڵگا، ڕۆژ لەدووای ڕۆژ مانگرتنەکە بەرفراوانتردەبێت".

 

بایدەمیر وتیشی، دەمیرتاش ڕێبەرێکی سیاسییە کە لە دڵی چەندین ملیۆن هاوڵاتی دا جێگای هەیە و خۆشەویستە، لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی گشتی ئاکەپە هەموو دەرفەتەکان بەکاردێنێت بۆ ئەوەی بانگەشەی ئەوە بکات کە رێبەری جیهانە، نەخێر ئێوە نوێنەری تەنیا ٥٠٪ی کۆمەڵگان نە زیاتر.

 

لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەگەر بەڕاست ٥٠٪ی کۆمەڵگا پشتگیریتان دەکات بۆچی ئەوەندە لە ١٣٪ی ئێمە دەترسن؟ سەرۆکی گشتی ئاکەپە دەڵێت، ئەگەر ئاکەپە لاواز بێت هەموو کۆمەڵگا لاوازدەبێت، شتی وا نییە، ئەو هەموو حزب و ڕێکخراوەی دیکە بۆ چی هەن؟ پێویستە باش بزانن ئەم سیاسەتانە بۆ دەستگیرکردن و زیندانیکردنی سیاسەتمەداران و ناڕازییان گەورەترین نیشانەن بۆ لاوازبوونی ئاکەپە، لەم دۆخەی ئێستادا تەنیا هیوا هەدەپەیە، هەدەپە وڵات لەم دۆخە ڕزگاردەکات.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin