Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارێزگای سلێمانی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

2017-05-19 20:45:32



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە بڕیارێک سێ رۆژ ماته‌مینی له‌شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌بۆنه‌وه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

 

لە بەشێکی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بۆ رێزگرتن له‌خه‌بات و ماندوبوونی و پێویستی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌وره‌یی كۆسته‌كه‌، سێ رۆژ ماته‌مینی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین راده‌گه‌یه‌نین".

 

لە بەشێکی دیکەیدا هاتووە: "ئه‌و ماته‌مینیه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو ته‌ندروستی ناگرێته‌وه‌".

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin