Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەولێر و سلێمانی پرسە بۆ نەوشیروان مستەفا دادەندرێت

2017-05-19 20:34:56



 

رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیان، رۆژی شەممە لە سلێمانی و رۆژی یەکشەممە لە هەولێر پرسە بۆ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دادەنرێت.

 

شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی گۆڕانی راگەیاندووە، سبه‌ی‌ كاتژمێر 10 ی‌ به‌یانی‌ ته‌رمی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دەنێژرێت.

 

شۆرش حاجی وتوشیەتی: رۆژی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی لە سلێمانی دەبێت لە مزگەوتی حاجی عەلی، رۆژی یەکشەممەش دووەم رۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر دەبێت.

 

هاوکات، پرسەی ژنانیش لە هۆڵی ئەجێ خان دەبێت لەبەرامبەر گردی زەرگەتە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin