رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیان، رۆژی شەممە لە سلێمانی و رۆژی یەکشەممە لە هەولێر پرسە بۆ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دادەنرێت.
شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی گۆڕانی راگەیاندووە، سبهی كاتژمێر 10 ی بهیانی تهرمی نهوشیروان مستهفا لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دەنێژرێت.
شۆرش حاجی وتوشیەتی: رۆژی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی لە سلێمانی دەبێت لە مزگەوتی حاجی عەلی، رۆژی یەکشەممەش دووەم رۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر دەبێت.
هاوکات، پرسەی ژنانیش لە هۆڵی ئەجێ خان دەبێت لەبەرامبەر گردی زەرگەتە.
د.خ