Smiley face
Smiley face
Smiley face

​سەندوقێکی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە هەلەبجە دانرا

2017-05-19 20:17:20



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

بەمەبەستی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران، وەکو نەریتێکی دیبلۆماسی، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر سەندوقێکی گەڕۆک لە هەڵەبجە داندرا، ژمارەیەك لەكوردانی ڕۆژهەڵات كە نیشتەجێی هەلەبجە بوون دەنگی خۆیان دا.

 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 4 بۆ 6 لەبینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە سەندوقێکی گەڕۆكی دەنگدان بۆ ژمارەیەك لەكوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان داندرا كە لە سنورەكە نیشتەجێن بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە هەلبژاردنی سەرۆكکۆماری ئێران.

 

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لەبارەی كردنەوەی بنكەی تایبەت بە هەڵبژاردن لە هەلەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی:"لەسەر داوای سەركونسوڵگەری ئێران لەسلێمانی، سەندوقێکی گەڕۆكی هەڵبژاردن بۆ بەشداریکردن لە هەلبژاردنی ئێران کراوەتەوە، ئێمەش وەكو سەرۆكایەتی شارەوانی هەستاین بە هاوکاریکردنیان، سەندوقەکە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لێرە داندرا و ڕێژەیەك لەكوردانی رۆژهەلات کە لێرە نیشتەجێت بەشداریان کرد و دەنگیان دا".

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin