Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕەشەبا سێ منداڵی کردە قوربانی

2017-05-19 19:22:52



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ كرێكار

 

لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە هۆی رەشەبا و داڕمانی یاری چووپی تایبەت بەمنداڵانەوە، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و منداڵێكی تریش بریندار بوو.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئەندازیارانی شارۆچكەی كەلار، بە هۆی رەشەباوە یارییەکی منداڵان داڕما و قوربانی لێ کەوتەوە.

 

هەڵگورد حەمە ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچكەی كەلار، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:" لە گەڕەكی ئەندازیارانی شارۆچكەی كەلار، بە هۆی رەشەباوە، یارییەكی چۆپی تایبەت بە منداڵان  ڕووخاوە و قوربانی لێكەوتوەتەوە".

 

هەڵگورد حەمە ئەمین وتیشی: لەكاتی داڕمانی یارییەكەدا، دەستبەجێ منداڵێك گیانی لەدەستداوە، دوانی دیکەش بریندار بوون، دواتر لە نەخۆشخانە منداڵێكی تریش گیانی لە دەستداوە و منداڵەکەی تریش برینەكەی سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

 

ناوبراو ئەوەشی وت: ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەست داوە یەكێكیان كوڕە و ناوی 'هەیسم'ە  و ئەوی دیكەیان کچە و ناوی 'شنیارە'.  

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : ro[email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin