Smiley face
Smiley face
Smiley face

پادێ سەرەخۆشی لە گۆڕان کرد

2017-05-19 19:08:55



رۆژنیوز - شەنگال

 

پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی - پادێ، بروسکەیەکی سەرەخۆشی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان نارد و سەرەخۆشیی خۆی راگەیاند.

 

لە راگەیاندراوێکدا، پادێ بروسکەیەکی سەرەخۆی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنگرانی بزووتنەوە و جەماوەری کوردستان نارد.

 

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی عێراق و گەلی کورد و برایانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دیار 'نەوشیروان مستەفا'  کە بە کۆچی ئەو پیاوێکی تێکۆشەر و ئازا و وەفادار و خاوەن مەبدەئمان لەدەست دا، لە کاتێکدا ل هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان پێی هەبوو".

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin