رۆژنیوز - شەنگال
پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی - پادێ، بروسکەیەکی سەرەخۆشی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان نارد و سەرەخۆشیی خۆی راگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا، پادێ بروسکەیەکی سەرەخۆی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنگرانی بزووتنەوە و جەماوەری کوردستان نارد.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی عێراق و گەلی کورد و برایانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دیار 'نەوشیروان مستەفا' کە بە کۆچی ئەو پیاوێکی تێکۆشەر و ئازا و وەفادار و خاوەن مەبدەئمان لەدەست دا، لە کاتێکدا ل هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان پێی هەبوو".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
د.خ