ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کوژرانی ١٣ کۆنترا گەریلا و سەربازی سوپای تورکی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی باکوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند:"ڕۆژی ١٧ی ئایار هێزەکانی گەریلا لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری چالاکییەکیان دژی هێزەکانی کۆنتراگەریلا ئەنجامدا و لە ئەنجامدا، سێ کۆنترا برینداربوو و پێنج کۆنترا گەریلای دیکەش کوژران، هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانمان لە سلۆپی چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک بە سەختی برینداربوو".
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا ئاماژەدرا:"ڕۆژی ١٢ی ئایار هێزەکانمان لە بەستا چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامیدا سێ سەربازی تورک کوژران".
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاند:"ڕۆژی ١٣ی ئایار هەڤاڵێکمان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە دەوروبەری جولەمێرگ شەهیدبوو، ڕۆژی ١٤ی ئایار هەر لەو ناوچەیە لە نێوان هێزەکانمان و جەندرمە تایبەتەکانی تورک شەڕێک ڕوویدا کە لە ئەنجامیدا چوار جەندەرمەی تایبەتی تورک کوژران، لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا، هەڤاڵێکمان شەهیدبوو و پەیوەندیمان بە هەڤاڵێکمانەوە پچڕا".
هەپەگە ئاشکراشیکرد:"ڕۆژی ١٤ی ئایار هێزەکانمان لە پاییزاوای سەربە وان بە قەناس دژی گروپێک سەرباز و کۆنتراگەریلا چالاکیان ئەنجامدا، لەئەنجامی ئەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا و دوو کۆنتراگەریلاش بە سەختی برینداربوون، ڕۆژی ١٧ی ئایار هەر لەو ناوچەیەدا لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورک شەڕێک ڕوویدا کە لە ئەنجامدا هەڤاڵێکمان شەهیدبوو".
د.خ