Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەدەپە: سەرپیل کەمالبای هاوسەرۆکی نوێیە

2017-05-19 14:25:40



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە ئەنجامی کۆنگرەکەیدا بڕیاریدا، کە سەرپیل کەمالبای لە جیاتی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی نوێی هەدەپەیە.

 

پارتی دیموکراتی گەلان کە ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی بەپەلەی بەڕێوەبرد، لە ئەنجامی کۆنگرەکەدا سەرپیل کەمالبایی وەکو هاوسەرۆکێ نوێ ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی دادگای تورک مافی ئەندامێتی هەدەپە و پەرلەمانتارێتی فیگەن یوکسەکداغی بەتاڵ کردووە.

 

پاش ئەوەی پەرلەمانتاریی و ئەندامبوونی فیگەن یوکسەکداغ لەلایەن دادگای تورکەوە بەتاڵ کرایەوە، هەدەپە کەوتە هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی نوێ، پاش چەندین کۆبوونەوە سەرئەنجام لە سەر پێشنیاری ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، سەرپیل کەمالبای وەکو هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە هەڵبژێردرا.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin