Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

2017-05-19 13:22:49



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان - دەبەپە، پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دواییکردنی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوکردەوە.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانیش پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسەکەمان ناردووە.

 

پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان ڕایگەیاند:"هەواڵمان پێگەیشت کە نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دووایی کردووە، نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٦٠دا یەکێتی خوێندکارانی کوردستانی دامەزراند و ژیانیی سیاسیی دەستپێکرد، هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادیی کوردستان تەرخانکرد، بەم هۆیەشەوە ئەم ڕووداوە خەمێکی زۆر گەورەیە".

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دەبەپەدا ئاماژەدرا:"ئێمە وەکو دەبەپە هەمیشە وەکو دۆست و تێکۆشەرێکی گەورەی گەلی کورد یادی نەوشیروان مستەفا دەکەینەوە، خەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خێزانەکەی، هەڤاڵانی تێکۆشەریی و گەلی کوردستان دەکەین".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]mail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin