Smiley face
Smiley face
Smiley face

جۆن مه‌کین داوا ده‌کات باڵیۆزى تورکیا له‌ واشنتۆن ده‌ربکرێت

2017-05-18 17:46:06



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


جۆن مه‌کین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا، له‌سه‌ر هێرشى پیاوه‌کانى ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، داواى ده‌رکردنى باڵیۆزى تورکیا له‌ واشنتۆن ده‌کات.


به‌پێى هه‌واڵێکى تۆڕى هه‌واڵى MSNBC، ئه‌مڕۆ جۆن مه‌کین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا ناڕه‌زایى توندى نیشان داوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى پیاوه‌کانى ئه‌ردۆغان له‌ واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریکا کردیانه‌ سه‌ر خۆپیشاندانێکى ئاشتیخوازانه‌.


جۆن مه‌کین داواى کردوه‌ سه‌ردار کلیتش باڵیۆزى تورکیا له‌ واشنتۆن ده‌ربکرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و "هێرشه‌ توندوتیژییه‌ى" پاسه‌وانه‌کانى ئه‌ردۆغان کردیانه‌ سه‌ر خۆپیشاندانێکى ئاشتیخوازیانه‌.


جۆن مه‌کین ئه‌وه‌ى وتووه‌: "ئێره‌ ئه‌مریکایه‌، نابێت کارى وا بکه‌ن لێره‌، هیچ پاساوێکیش نییه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌یه‌".


ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌ کاتى سه‌ردانى ئه‌ردۆغان بۆ واشنتۆن، به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى کورد و ئه‌مریکى خۆپیشاندانێکى هێمنانه‌یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ هێرشى توند کرایه‌ سه‌ریان و لێیان درا و سوکایه‌تیان پێکرد، ته‌نانه‌ت له‌ چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌کدا ده‌رده‌که‌وێت پۆلیسى ئه‌و شاره‌ش ناتوانن به‌ ته‌واوى هێرشه‌کانى پیاوه‌کانى ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران بوه‌ستێنن.

 

هەر لەسەر ئەو هێرشە، شەوی ڕابردوو هێدێر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پیتەر نیوشام، فەرماندەی پۆلیسی واشنتۆن،  قسەیان کرد.

 
هێدێر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند:"هەرگیز توندوتیژی نابێت وەکو کاردانەوەیەکی گونجاو بەرامبەری ئازادی ڕادەربڕین لەبەرچاوبگرین، ئێمە هەمیشە و لە هەموو شوێنێک پشتگیری مافی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین".
 

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتووشی:"لەم بارەیەوە نیگەرانی خۆمان بە جدیترین شێوە بە دەوڵەتی تورکیاش ڕاگەیاندووە".
 

 

لەلایەکی دیکەوە پیتەر نیوشام، فەرماندەی پۆلیسی واشنتۆن وتی:"پۆلیس ئاگاداری ناسنامەی چەند کەسێکە کە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ئێستا لەم بارەیەوە بەهاوکاری وەزارەتی دەرەوە لێکۆڵینەوە دەکەین، بەڕای ئێمە ئەو هێرشە، هێرشێکی دڕندانە بوو بۆ سەر خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانە".
 

 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin