Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەکەکە: خیانەت لە کوردستاندا نایەڵین

2017-05-16 15:16:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک یادی شەهیدانی مانگی ئایار، و بە تایبەت شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێری کردەوەو ڕایگەیاند، لە کوردستاندا ئاسەواری خیانەتی تێدا نایەڵین ئەو شەهیدانەش جارێکی دیکە دەژینەوە.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە بەبۆنەی مانگی ئایار، کە بە مانگی شەهیدان پێناسەی دەکەن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی پەکەکەدا هاتووە:"سەرەتا یادی کوژرانی حەقی قەرار، شۆڕشگێڕی گەورەی ئینتەرناسیۆنال و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە دەکەینەوە، کە ڕۆژی ١٨ی ئایاری ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن سیخوڕەکانی تورکیاوە کوژرا، ٤٠ ساڵ لەو ڕووداوە تێپەری، لەم ٤٠ ساڵەدا گەلی کورد هەزاران حەقی قەراری هێناوەتە دنیا، تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بە قارەمانایەتی شەهیدان پێکهاتووە، کە ژمارەیان ٣٠ هەزار شەهیدیشی تێپەرکردووە، کوردستان بە بەرخۆدانی ئەو شەهیدانە گۆڕا و چیدی سەری لەبەرامبەر داگیرکەردا دانەنەواند".

 

بەردەوامی ڕاگەیەندراوی پەکەکە بەم شێوەیەیە:"١٦ی ئایاری ١٩٩٧، هێزەکانی پارتی جارێکی دیکە نۆکەری بێگانەیان کرد و بەشداری پیلانگێڕی تورکیای فاشیست بوون و خاڵێکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی خۆیانەوە نووساند، ئەمڕۆ ٢٠ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەولێرە، تەنانەت تەرمی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەشیان نەداوە بە خێزانەکانیان، ئەو کۆمەڵکوژییە شەرمەزاردەکەین، جارێکی دیکە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، لە کوردستاندا ئاسەواری خیانەت نایەڵین ئەو شەهیدانە جارێکی دیکە دەژینەوە".

 

ڕاگەیەندراوی پەکەکە بەم شێوەیە کۆتایی هات:"لە سەر ئەم بنەمایانە بانگەوازی گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە لە ڕاستینەی ڕێبەرایەتی و شەهیدان تێبگەن و پشتگیریان بکەن و تێکۆشانی ئازادی بەرفراوانتر بکەنەوە، گەنجان زیاتر بەشداری ڕیزەکانی گەریلابن و دژی سیستمی فاشیستی تورکیا بەرخۆدان بکەن".


 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin