Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەڵمانیا و هەرێم گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ژنانی شەنگالەوە دەکەن

2017-05-16 13:44:27



ڕۆژنیوز -  قەرەچوغ ئەنوەر

 

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ئاگاداربوون و کارکردن بۆ ژنانی ئێزیدی، جێگری کونسوڵی ئەڵمانیا لە ھەولێر لەگەڵ لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ژنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ژنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د.لارس کیتنیر، جێگری کونسوڵی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە ھەولێر بۆ کاروباری سیاسی و مرۆیی کۆبووەوە.

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز، مریەم سەمەد، ئەندامی لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ژنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی ژنانی ئێزیدی کردووە لەدوای رزگاربوونیان لەدەستی چەتەکانی داعش، کە چۆن بارودۆخیان بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخێکی ئاسایی.

 

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، کە لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە باسیان لەوە کردووە، کە چۆن میکانیزمێک دابنرێت بۆ تێکەڵ کردنەوەی ژنانی ئێزیدی بە کۆمەڵگا و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆیان، وتیشی: داواشمان کرد، کە ئەڵمانیا ھاوکاری ماددی حکومەتی ھەرێم بکات، بۆ ئەوەی ئەو ژنانەی لەدەستی چەتەکانی داعش ماون رزگاربکرێن.

 

مریەم سەمەد، ئەوەشی وت: جێگری کونسوڵی کۆماری ئەڵمانیایی فیدراڵ لە ھەولێر بۆ کاروباری سیاسی و مرۆیی پێی ڕاگەیاندوون، کە ئەوان پشتیوانی ھەموو کار و پرۆژەیەک دەکەن بۆ سەرخستنی مافی ژنان بێت، جگە لەمەش کار بۆ ھۆشیاری کۆمەڵگا دەکەن و لەداھاتووش کار بۆ دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی لەنێوان پەرلەمانتارانی ژنانی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن.

 

لەگەڵ دروستبوونی شەڕی رووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی داعش لە شەنگال تاکو ئێستا لەلایەن رێکخراوی پردی عیراقی ــ ئەڵمانی ھەزار و ١٠٠ کەسی ئێزیدی بۆ چارەسەرکردن براونەتە ئەڵمانیا.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin