Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگەیەک چیرۆکی کۆمەڵکوژیی گەریلاکان بە دەستی پارتی دەگێڕێتەوە

2017-05-14 11:53:20



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ساڵی ١٩٩٧دا، ئەو گەریلایانەی لە کۆمەڵکوژی هەولێردا لەلایەن پارتییەوە شەهیدکران، لە سەر ڕێگایەک لە دەشتاییەکانی نێوان هەولێر و دهۆکدا نێژراون، پێشمەرگەیەکیش وەک شاهیدێک ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە.

 

بەر لە ٢٠ ساڵ و لە ساڵی ١٩٩٧دا، لەسەر داوای دەزگاکانی دەوڵەتی تورک، نزیکەی سەد کەس کە چەندین بریندارو نەخۆش و ژن-ی لە گەریلاکانی پەکەکە تێدابوو، بەدەست چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، کۆمەڵکوژکران و تەرمەکانیان لە دەشتاییەکانی هەولێر – دهۆک و لەنزک فڕۆکەخانەی ئێستای هەولێر نێژراون

 

پێشمەرگەیەک کە خۆی ڕووداوەکەی بینیوە دەڵێت: تەرمەکانیان بە ئۆتۆمبێلێکی داخراوی بارهەڵگر هێناو بە دزییەوە ناشتنیان، دواتر شوێنەکەیان کردە گۆڕستانی گوندێک.

 

دوای کوشتنی زیاتر لە سەد کەس لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە، تا ئێستا ئەو حزبە ئامادەنەبووە هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە بدات، هەروەها باسیشی لە شوێنی ناشتنەکەیان نەکردووەو بەفەرمی هیچ زانیارییەک نادرکێنێت.

 

ئەو پێشمەرگەیە کە نایەوێت ناوی ئاشکرابکرێت و وەک خۆی باسی دەکات ئەوکاتە لە سنوورەکە ئەرکداربووەو دەڵێت:"من لەوێ ئەرکێکم هەبوو، ئەو کاتەی تەرمەکانیان هێنا، ئێمەشیان وەک کۆمەڵێک پێشمەرگە ناردە ئەوشوێنەی کە ناشتنیان، بۆ ئەوەی هاریکارییان بکەین، دواتر ئێمە تەرمەکانمان دی کە بەو ئۆتۆمبێلە سەرداپۆشراوە هێنابوویان".

ئەوگۆڕستانەی کە گەریلاکانی تێدا نیژراوە

 

ئەو پێشمەرگەیە دەشڵێت:"تەرمەکان لە بەتانییەوە پێچرابوون، بەڵام من ڕووی ئەوانم نەدی، ئێمە لای ئەو شوێنە وەستاین کە وەک گۆڕێک هەڵیان کەندبوو، یەک بەیەک لە چاڵەکانیان ناشتن، دواتر وتیان ئێوە لەم سنوورە بڕۆن، ڕۆشتین، بەڵام بینیم گۆڕی نوێیان هەڵدەکەند، نەمزانی بۆ کێیە، دواتر لە پێشمەرگەکانی دیکەم پرسی وتیان بۆ پەکەکەیە".

 

ئەو پێشمەرگەیە وتیشی: ئەو ڕۆژە کە من لەوێ بووم زیاتر لە بیست تەرم هێنراو بەخاکسپێردرا، ئەو شوێنە ئەوکاتە گۆڕستان نەبوو، دواتر کرایە گۆڕستان، ئێستاش لەژێر کۆنترۆكی فڕۆکەخانەی هەولێردایە لەسەر ڕێگای دهۆک – هەولێر.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin