Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنیوز وێنەی کاولکارییەکانی هێرشەئاسمانییەکەی تورکیا لە شەنگال بڵاودەکاتەوە

2017-04-25 09:14:00



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک چیاکانی قەرەچۆغی ڕۆژئاوا و چیای شەنگالیان بۆردومانکرد، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت لە شەنگال جگە لە زیانە گیانییەکان کاولکارییەکیش ئەنجام دراوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییەکان، بۆردومانەکە لەلایەن ٢٦ فڕۆکەی جەنگی تورکەوە ئەنجامدراوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاماری قوربانییەکان ئاشکرا نەبووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شەنگال-یش شەهید و بریندارهەیە، هەروەها پێنج پێشمەرگەش شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکیش برینداربوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin