Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌هۆى ئاگره‌که‌وه‌ کارمه‌ندێکى به‌رگرى شارستانى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا

2017-04-21 20:36:54



ڕۆژنیوز ـ سلێمانى


به‌هۆى ئاگره‌که‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى یه‌کێک له‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌کانى زانکۆى سلێمانى، کارمه‌ندێکى به‌رگرى شاراستانى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا.


که‌مێک پێش ئێستا به‌رگرى شارستانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، که‌ کارمه‌ندێکیان له‌ ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى به‌شه‌ ناوخۆییه‌کى زانکۆى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


هه‌روه‌ها ته‌ندروستى سلێمانیش بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ ژماره‌ى برینداره‌کان گه‌یشتوه‌ته‌ 10 بریندار و گوێزراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ یه‌کێک له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌کانى خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى له‌ قلیاسان که‌وته‌وه‌ و که‌مێک پێش ئێستا ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ کرا.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin