Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سنورى دهۆک ژنێک و پیاوێک کوژران و منداڵێکیش بریندار بوو.. نوێکراوەتەوە

2017-04-21 20:27:19



ڕۆژنیوز ـ سعود شاى گۆران


به‌هۆى شەڕ و ناکۆکى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ژنێک و پیاوێک کوژران و منداڵێکیش بریندار بوو.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ گوندى قایماوا سه‌ربه‌ شاره‌دێى زێلکان سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى شێخان له‌ پارێزگاى دهۆک به‌هۆى شەڕ و ناکۆکى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ژنێک و پیاوێک کوژران و منداڵێکیش بریندار بوو.


سه‌رچاوه‌یه‌کى حکومى که‌ نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێت، به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى قایماوا له‌ سنورى پارێزگاى دهۆک به‌هۆى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ژنێک و پیاوێک کوژراون و منداڵێکیش بریندار بووە.


سه‌رچاوه‌که‌ى ڕۆژنیوز ئه‌وه‌شى وت، که‌ برینى منداڵه‌که‌ سه‌خته‌ و گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin