Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ به‌شى ناوخۆیى زانکۆى سلێمانى ئاگرکه‌وته‌وه‌ و بریندارى لێکه‌وته‌وه‌

2017-04-21 19:12:45



ڕۆژنیوز ـ سلێمانى


له‌ یه‌کێک له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌کانى زانکۆى سلێمانى ئاگرێک که‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک خوێندکار بریندار بوون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ به‌شى ناوخۆیى قلیاسان که‌ خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى تێدا ده‌مێننه‌وه‌، ئاگر که‌وته‌وه‌ و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ هێزه‌کانى به‌رگرى شارستانى سه‌رقاڵى کوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ن.


تا ئێستا دیار نییه‌ هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ چییه‌، به‌ڵام بە گشتی هەشت خوێندکار بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراون، چوار لەو خوێندکارانە بە هۆی دوکەڵەوە تەنگەنەفەس بوون و چوارەکەی دیکەش بەهۆی هەوڵدان بۆ خۆدەربازکردن بریندار بوون.


له‌ ئێستاشدا هێزه‌کانى به‌رگرى شارستانى سه‌رقاڵى کوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ن.

ئەو خوێندکارانەی خەڵکی دەرەوەی شارن لە بەشە ناوخۆییەکان دەمێننەوە و ڕۆژانی پێنج شەممە و هەیننی دەڕۆنەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی هەینیەوە ژمارەیەکی کەم خوێندکار لەو بەشە ناوخۆییە بوون.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin