Smiley face
Smiley face
Smiley face

نورى مالیکى وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى دایه‌وه‌

2017-04-21 18:16:44



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى عێراق وه‌ڵامى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى دایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، قسه‌کانى ئه‌ردۆغان ده‌ستێوه‌ردانێکى ناڕه‌وایه‌ له‌ عێراقدا.


ئه‌مڕۆ نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى عێراق وه‌ڵامى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى داوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان وتبووى "حه‌شدى شه‌عبى ڕێکخراوێکى تیرۆریستیه‌ و ئێرانیش ده‌یه‌وێت هێزى ئێرانى له‌ وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دروست بکات".


مالیکى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ قسه‌کانى ئه‌ردۆغان ده‌ستێوه‌ردانێکى ناڕه‌وایه‌ له‌ کاروبارى عێراقدا.


مالیکى ئه‌وه‌ى وت: لێدوانى ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانى تورکیا له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، ڕاستینه‌ى دوژمنایه‌تى ئه‌وان بۆ گه‌لى عێراق و ده‌ستێوه‌ردان له‌ عێراق ده‌رده‌خات.


مالیکى ئه‌وه‌شى وت: حه‌شى شه‌عبى هاوڵاتى عێراقیین و ناهێڵن هیچ که‌سێک ده‌ستێوه‌ردان له‌ ناوچه‌کانى ئه‌واندا بکات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin