Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنامه‌وانێکى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه‌ شه‌هید بوو.. ڤیدیۆ

2017-04-21 18:10:47



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ڕۆژنامه‌وانێکى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یەکینەکانى پاراستنى گه‌ل – یه‌په‌گه‌ له‌ ڕه‌قه‌ شه‌هید بوو.


ئه‌مڕۆ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یه‌په‌گه‌ ئاشکراى کرد، که‌ دوێنێ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێکى چێنراوه‌وه‌، غه‌ریب وڵات، ئه‌ندامى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه‌ شه‌هید بووه‌.


غه‌ریب وڵات ته‌مه‌ن 25 ساڵ، یه‌کێک بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل- یه‌په‌گه‌.


یه‌په‌گه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌، که‌ غه‌ریب وڵات کامێراکه‌ى و چه‌که‌که‌ى کردبوه‌ یه‌ک و به‌ تۆمارکردنى وێنه‌ و دیمه‌نه‌کانى شه‌ڕ و تێکۆشان، لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێى له‌ مێژووى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى ده‌نوسیه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin