Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێنجه‌مین فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌وره‌دێ ئه‌نجامدرا.. به‌ وێنه‌

2017-04-21 17:18:56



ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د


به‌ مه‌به‌ستى زیندوڕاگرتنى کلتور و دابونه‌ریتى کورده‌واریى فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى گوندى گه‌وره‌دێ سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌مڕۆ له‌ گوندى گه‌وره‌دێى شاره‌دێى ئاغجه‌له‌رى سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ پێنجه‌مین فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌وره‌دێ به‌ڕێوه‌چوو.


له‌ سه‌ره‌تاى فیستیڤاڵه‌که‌دا شێخ که‌مال شێخ حاجى خالید سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌وره‌دێ وتى: ده‌ستنیشانکردنى فیستیڤاڵه‌که‌ له‌م مانگه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌مانگى نیسانى ساڵى 1988 له‌ شاڵاوى ئه‌نفالدا گوندى گه‌وره‌دێ خاپور کراوه‌ و دانیشتوانه‌که‌ى ڕاگوێزراون بۆ ئۆردوگا زۆره‌میلییه‌کان.

 


سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌وره‌دێ وتیشى:"فیستیڤاڵه‌که‌ په‌یوه‌ندى به‌ هیچ که‌سایه‌تی و لایه‌ن و ڕه‌نگێکه‌وه‌ نییه‌ و ته‌نها هی خزمانى گه‌وره‌دێیه‌".


هه‌رله‌باره‌ى فیستیڤاڵه‌که‌وه‌ ئارام شێخ عه‌زیز ئه‌ندامى ئاماده‌کارى فبستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌وره‌دێ بۆ ڕۆژنیوز وتى:"له‌م وه‌رزه‌دا به‌روبوومه‌ کشتوکاڵییه‌کانمان گوڵ ده‌که‌ن وه‌ک ترێ و هه‌رمێ و چوالا و به‌رومومه‌کانى دیکه‌".

 


وتیشى:"له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌روبومه‌کانمان و خواردنه‌ کورده‌وارییه‌کانیش له‌گه‌ڵییاندا نمایش ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها یه‌کێکى دیکه‌ له‌ئامانجى فیستیڤاڵه‌که‌مان بۆ ئاشناکردنى نه‌وه‌ى نوێیه‌ به‌ کلتورى کورده‌واریى و مانه‌وه‌ى دابونه‌ریتانه‌ به‌ زیندوویى".


ئه‌ندامه‌که‌ى فیستیڤاڵه‌که‌ باسى له‌وه‌شکرد، له‌سه‌ر ئه‌رکى دانیشتوانى گوندى گه‌وره‌دێ ساڵانه‌ فیستیڤاڵه‌که‌ ئه‌نجامده‌درێت.


لایخۆیشێوه‌، شێنى مه‌سعود بۆ ڕۆژنیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، یه‌کێکى دیکه‌ له‌وه‌ى له‌ فیستیڤاڵه‌که‌دا ده‌بینرێت ئاشنابوون و ناسینه‌وه‌ى خزمانى گوندى گه‌وره‌دێ به‌ یه‌کترى.

 


هه‌ر له‌ فیستیڤاڵه‌که‌دا چه‌ندین پارچه‌ هونراوه‌ خوێندرایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ نمایشکردنى شانۆگه‌رییه‌ک که‌ باسى له‌ خۆشه‌ویستى نیشتیمان ده‌کرد، هاوکات بۆ زیاتر ڕازاندنه‌وه‌ى فیستیڤاڵه‌که‌ چه‌ند گۆرانی و سترانێک پێشکه‌شکران.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin