Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنفرانسی هەورامان ئەشناسی کۆتاییهات

2017-04-21 16:35:21



ڕۆژنیوز – شنا فایەق

 

لەشاری هەڵەبجە کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی (هەورامان ناسی)، کۆتایی پێهات و ڕاسپاردەکان خوێندرانەوە.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ خولەکی ئێوارە کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی (هەورامان ناسی) لە هۆڵی بۆنەکانی شاری هەڵەبجە کۆتاییهات.

 

لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕاسپاردەنامەی کۆنفرانسەکە لەلایەن هێرۆ وەکیلی، هاوسەرۆکی کۆنفرانسی هەورامان ئەشناسی-یەوە خوێندرایەوە.

 

لە ڕاسپاردەنامەکەدا هاتبوو:

 

لەم دوو ڕۆژرەدا لە کۆنفرانسی هەورامان ئەشناسی، ئەم بابەتانمە خرایە ڕوو.


مێژووى هه‌ورامان، مێژوى هه‌ورامییه‌ عه‌بدولمه‌له‌کییه‌کان، پێگه‌ى  ژن له‌ هه‌ورامان، هونه‌ر له‌ هه‌ورامان، خۆژیاندنى له‌ هه‌ورامان و پێگه‌ى ئه‌ده‌ب له‌ هه‌ورامان.

 

هەروەها هاتبوو: ئێمە وەکو دەستەی بەڕێوبەری کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی، لەکاتی پێشکەشکردنی بابەتەکاندا سەرنجی خۆمان لەسەر بابەتەکان کۆکردووەتەوە لەم چەند خاڵەی خوارەوە و وەکو ڕاسپارەدی کۆتایی کۆنفرانس بەم شێوەیە دەیخەینەڕوو.

 

ڕاسپاردەکان پێکهاتوون لە:

 

١.کارکردن بۆ خوێندن بە زمانی هەورامی، بەتایبەت لە ناوچەی هەورامان و ئەو خوێندندگایانەی کە ڕێژەی زیاترینی خوێندکارەکانی زمانی دایکیان (هەورامی)یە.

 

٢.کارکردن بۆ ناسینی زمانی هەورامی لە پارێزگای هەڵەبجە وەکو زمانی فەرمی ناوچەی هەورامان.

 

٣.کردنەوەی ئەکادیمیای زمانەوانی هەورامی لە ناوچەی هەورامان و ناوەندێک بۆ فێربوونی زمانی هەورامی.

 

٤.کردنەوەی میدیایەکی هەورامی بەتایبەت کەناڵیکی ئاسمانی.

 

٥.کردنەوەی بەشی زمانی هەورامی لە زانکۆی هەڵەبجە، فاکەڵتی زمانەکان.

 

٦.کارکردن بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی هەورامان کە کاربکات بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی زمان، ڕۆشنبیری، پەروەردە و میدیا و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەی هەورامان.

 

٧.چاپکردنی تەواوی بابەتەکانی کۆنفرانس لە چوارچێوەی کتێبێک، کە لەلایەن زانکۆ و پارێزگا و قایمقام و بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجەوە چاپ دەکرێت.

 

٨.هەماهەنگی لەگەڵ شەبەک، باجەڵان و زەنگەنە و کاکەیی بۆ زیاتر گرنگیدان بە کلتور و گۆرانی وە بەستنی کۆنفرانس یان دیدارێک لەسەر جیاوازییەکان و چونیەکییەکان و تەواوی پێکهاتەکان.

 

٩.کارکردن بۆ ڕێکخستنی ڕێزمان و ڕێنووسی هەورامی لەگەڵ یەکخستنی کیبۆردی زمانی هەورامی.


بە ئامادەکاریی کۆمه‌ڵێک له‌ ڕۆشنبیر و چالاکوان و نووسه‌رى هه‌ورامان به ‌هاوکارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (کەنەکە)، کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی کە بە سۆرانی بەواتای (هەورامان ناسی) دێت و له‌ژێر دروشمى "ویرۆکه‌رده‌ى، قسه‌که‌رده‌ى، واناى، نویسته‌ى به ‌زوانو هۆرامى"، کە بەسۆرانی بەواتای (بیرکردنەوە، قسەکردن، نووسین، بەزمانی هەورامی)دێت، دوێنێ کاتژمێر ٩:٤٠ خولەک لە هۆڵی بۆنەکانی شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک کۆتاییهات.

 

 

 

 

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin