Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: لە بازید، ئۆرەمار و چەلێ ژمارەیەکی زۆری سەربازی تورک کوژراون

2017-04-21 15:37:26



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی گەریلا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بازید، ئۆرەمار و چەلێ، چەندین چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ژمارەیەکی زۆری سەربازانی تورک کوژراون.

 

لە ڕاگەیەندراوکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە:"ڕۆژی ١٨ی نیسان هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری چالاکییەکیان ئەنجامدوە، ئەو چالاکییە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورک ئەنجامدرا کە هەوڵیدەدا خۆی بگەیەنێتە سەر گردێک و سەربازەکان لەوێ دابەزێنێت، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆری سەرباز کوژران و سەربازەکانی دیکەش ناچاربوون پاشەکشە بکەن، ئەو چالاکییە بە یادی هەڤاڵانی شەهیدمان لە بازید و ئەردیش ئەنجامدرا".

 

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەدراوە:"ڕۆژی ٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، هێزەکانمان دژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی عەلیشێری دەوروبەری ئۆرەماری سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران و برینداربون".

 

هەروەها لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ڕۆژی ١٨ی نیسان کاتژمێر ٥:٠٠ بۆ ٦:٠٠ی بەیانی هێزەکانمان لە چیای ڕەش لە چەلێی سەربە جولەمێگ دژی ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا".

 

د.خ 

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin