Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کۆی ٣٠ لەسێدارەدراوی سیاسی لە ئێران ٢٧یان کوردن

2017-04-21 15:26:37



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لەکۆی ئەو ٣٠ کەسەی لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ئێران بەتۆمەتی سیاسی لەسێدارەدراون، ٢٧ کەسیان کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

 

بەگوێڕەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کە لە سەرچاوەی "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران"ەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٢٧ هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی سیاسی لە سێدارەدراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا شەهرام ئەحمەدی، ئەحمەد نەسیری، ئیدریس نعمەتی، ئارش شەریفی، پوریا محەمەدی، عەبدوڕەحمان سنکانی، نەسورڵا مورادی، بەهروز شانەزەری، بەهمەن ڕەحیمی، عالەم بەرماشتی، تاڵب مەلەکی، سەید شاهۆ ئیبراهیمی، تەیمور نادریزادە، فەرزاد شانەزەری، کاوە وەیسی، کاوە شەریفی، فەرشید ناسری، فەرزاد هونەرجوو و شەش کەسی دیکە کە هێشتا ناوەکانیان ئاشکرا نەبووە بە تۆمەتی هاوکاری حزبە سوننە مەزهەبەکان لە سێدارەدراون.

 

هەروەها ئاماژەدراوە، کە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو تۆمەتبارانە لە لایەن دادگای شۆڕشەوە تەنیا ١٥ خولەکی خایاندوە و ڕێگایان پێنەدراوە هیچ شێوازێک بەرگریی لە خۆیان بکەن.

 

هەروەها لەو مانگەدا  شەهرام ئەمیری بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە سێدارە درا.

 

لە ڕۆژی ٩ی مانگی ئابدا، محەمەد عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی کورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبی کۆمەڵە لە سێدارەدرا.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin