Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرش کرایە سەر ناوەندێکی ئاسایشی ڕوسیا و دوو کەس کوژران

2017-04-21 15:12:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاژانسێکی رووسی بڵاوی کردەوە، هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی ئاسایشی فیدرالی ڕوسیا و لە ئەنجامیدا کارمەندێکی ئەو ناوەندە و هاوڵاتییەک کوژران و پاشان هێرشکەرەکەش کوژراوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی سپۆتنیکی ڕوسی، ئەمڕۆ لە پارێزگای خابارۆفسکی وڵاتی ڕوسیا، هێرش کراوەتە سەر ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی ئاسایشی فیدرالی ڕوسیا.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی سپۆتنیک بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کارمەندێک و هاوڵاتییەک کوژراون و هێرشکەرەکەش کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin