Smiley face
Smiley face
Smiley face

سێیەمین ڤیستیڤاڵی كەلتوری سەیدسادق بەڕێوەچوو

2017-04-21 14:51:08



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا

 

بەمەبەستی گرنگیدان بە كەلتور و هونەری كوردی و بە زیندو هێشتنەوەی ئەو كلتور و هونەرە، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی بەرپرسانی حزبی و حكومی، لە یەكێك لە سەیرانگاكانی سەیدسادق سێ یەمین ڤیستیڤاڵی كەلتوری سەیدسادق بەڕێوە چوو.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگای كانی ئاسكانی سەر بە شارۆچكەی سەیدسادق، ڕێكخراوی هیوا بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق، سێیەمین ڤیستیڤاڵی كەلتوری سەیدسادقییان بەڕێوەبرد كە تیایدا چەند چالاكییەک بەڕێوەچوون.

 

 

ئەرسەلان محەمەد، ئەندامی ریكخراوی هیوا و سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەكە بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمە بۆ ساڵی سێیەمە كە ئەم ڤیستیڤاڵە سازدەكەین، ئەوەش بەمەبەستی گرنگیدان بە كەلتورو و هونەری كوردی و زیندووكردەوەی ئەو خواردن و كارە هونەرییانەی كە مەترسی لەناوچونیان لەسەرە.

 

 

ئاماژەی بەوەش كرد، لە ڤیستیڤاڵەكەدا چەندین هونەرمەندی ڕۆژهەڵات و باشوری كوردستان بەشدارییان كردووە، هەروەها چەند چالاكییەك وەك هەڵپەڕكێی كوردی و نمایشكردنی خواردنە كوردەوارییەكان و هۆرە چڕین و گۆرانی وتن ئەنجام دەدرێن.

 

سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەكە ئەوەشی وت: ئەم ڤیستیڤاڵە تا سەرلە ئێوارە بەردەوامی دەبێت، لە دوانیوەڕۆشدا چەند چالاكییەكی دیكەی هونەری ئەنجام دەدرێن، بۆیە ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە گرنگی خۆیان دەبێت لە بەزیندوو هێشتنەوەی كەلتورو هونەری كوردی هاوكات ئەركی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمە كە هاوكاری ڕێكخراوەكان بکەن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ڤیستیڤاڵی لەم شێوەیە.

 

د.خ

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin