ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، وەڵامی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیان دایەوە لە شرناخ و لە ئەنجامیدا دوو سەربازی تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سوپای تورک لە شارۆچکەی قلەبانی سەربە شرناخ و دەوروبەری ئۆپەراسیۆنێکی دژی هێزەکانی گەریلایان دەستپێکردووە و گەریلاکانیش وەڵامی ئەو هێرشەیان بە ئەنجامدانی چەند چالاکی داوەتەوە.
بەگوێرەی میدیا تورکەکان، ئەمڕۆ سوپای تورک لە شارۆچکەی قلەبانی سەربە شاری شرناخی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دژی هێزەکانی گەریلا دەستپێکردووە و پاشان هێزەکانی هەپەگە وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
سوپای تورک لەبەر ئەوەی گورزی قورسی لێکەوتووە داوای هێزی یارمەتیان کردووە و پاش گەیشتنی ئەو هزانە ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووەتەوە.
د.خ