ڕۆژنیوز - تەبقا
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە نزیک مەیدانی عەلەمی تەبقا، کارگەیەکی دروستکردن و کۆگاکردنی هاوەن و فوزەی چەتەکانیان دۆزییەوە.
ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات بۆ ڕزگارکردنی شاری تەبقا بەهەموو هێزەوە لە دوو لایەنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکەوە لە ناو گەڕەکەکانی شارەکەدا بەردەوامە و شەڕڤانان بەرەو ناوەندی شار لە پێشرەویدان.
شەڕڤانان لە لایەنی رۆژئاوای شارەکەوە بەرەو مەیدانی عەلەمی شاری تەبقا پێشڕەویان کرد و پاش ڕزگارکردنی دەوروبەری ئەو مەیدانە کارگەیەکی هاوەن فوزەی چەتەکانیان دۆزییەوە و دەستیان بەسەداگرت.
جێگای ئاماژەیە، کە شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری تەبقا و بەنداوی فوراتیان لە ڕۆژی ٢١ی ئازارەوە دەستپێکرد و پاشان لە ڕۆژی ١٥ی نیساندا توانیان لە دوو لایەنی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە بچنە ناو شارەکەوە و ئێشتاش بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان بەرەو ناوەندی شار.
د.خ