ڕۆژنیوز - دهۆک
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی تورک بە هاوەن هەرێمی مەتینانی سەر بە دهۆکی تۆپباران کرد، ئێستا بە فرۆکەی جەنگیش هەمان ناوچە بۆردومان دەکەن.
بەگوێڕەی ئەو زانیاریانەی لە هەرێمی مەتینان بە دەستمان گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورک هەرێمی مەتینانی سەربە دهۆک بە هاوەن تۆپباران کرد، لە کاتی ئەمادەکردنی ئەم هەواڵەشدا لە رێگەی فرۆکەی جەنگیەوە، هەمان هەرێم بۆمباران دەکرێت.
د.خ