Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی چاودێری ئێران ئەحمەدینەژادی لە هەڵبژاردنەکان دوور خستنەوە

2017-04-21 10:18:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

(ئەنجومەنی چاودێری دەستوور)ی ئێران، مەحمود ئەحمەدینەژادی وەکو کاندیدی ١٢یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران قبوڵنەکرد، هاوکات ناوی شەش کەسی دیکەی وەکو کاندید ڕاگەیاندووە.

 

ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران شەوی ڕابردوو ناوی ئیسحاق جەهانگیری، حەسەن ڕۆحانی، ئیبراهیم ڕەییسی، محەمەد باقر قالیباف، مستەفا میرمووسلم و مستەفا هاشمی وەکو پاڵێوراوانی ١٢یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ئاشکراکرد.

 

مەحمود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لەلایەن ئەنجومەنی چاودێرییەوە قبوڵ نەکرا، هاوکات چەندین کەسایەتی گەورەی سیاسیی دیکەی سەربە ڕژێمی ئێرانیش قبوڵ نەکراون کە بریتین لە، حەمید بەقایی، نوێنەری ئەحمەدی نەژاد، محسن هاشمی، سەرۆکی پێشووی تەلەفزیۆنەکانی حکومەتی ئێران و برای ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، مستەفا کەواکبیان، کە چوار جار پەرلەمانتار بووە لە پەرلەمانی ئێڕان و ژمارەیەکی دیکە کە ئەنجومەنی چاودێری ڕێگای پێنەداون لەم خولەی سەرۆککۆماری ئێراندا لە پێشبرکێی سەرەکیدا بەشداربن.

 

هەروەها ئیسحاق جەهانگیری (جێگری یەکەمی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆمار)، حەسەن ڕۆحانی (سەرۆککۆمار) محەمەدباقر قالیباف (سەرۆکی شارەوانی تاران)، ئیبراهیم ڕەییسی (دادوەر و بەڕێوەبەری مەزارگەی ئیمام ڕەزای شیعەکان لە شاری مەشهەد)، مستەفا هاشمی تەبا (وەزیری وەرزش و لاوان) و مستەفا میرموسلم (ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران) وەکو کاندیدەکانی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ڕاگەیەندران.

 

د.خ

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewss[email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin