Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنفرانسی هەورامان ئەشناسی لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە

2017-04-21 10:01:19



ڕۆژنیوز – شنا فایەق

 

کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی (هەورامان ناسی)، لە ڕۆژی دووەمیدا لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٥٠ خولەک بەرنامەکانی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی (هەورامان ناسی)، له‌ژێر دروشمى "ویرۆکه‌رده‌ى، قسه‌که‌رده‌ى، واناى، نویسته‌ى به ‌زوانو هۆرامى"، کە بەسۆرانی بەواتای (بیرکردنەوە، قسەکردن، نووسین، بەزمانی هەورامی)دێت، کە بە سەرپەرشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە هۆڵی بۆنەکانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، دەستیپێکرد.

 

بەرنامەکانی ئەمڕۆی کۆنفرانسی هۆرامان ئەشناسی بەم شێوەیەیە:

 

پانێڵى چواره‌م

 

بابه‌تى یه‌که‌م / زمانى دایک (هه‌ورامان زمانێکى جیا) / مه‌هدى سه‌جادى، پێشکەشی دەکات.

 

بابه‌تى دووه‌م / زمانى دایک (زمانى هه‌ورامى، ڕابردوو و ئێستا) ئه‌ندازیار سه‌باح جه‌بارى، پێشکەشی دەکات.

 

پانێڵى پێنجه‌م

 

بابه‌تى یه‌که‌م / په‌راوێزخستنى هه‌ورامان له‌بوارى په‌روه‌رده‌ (زمانى هه‌ورامى هه‌وێنى یه‌کگرتنى نه‌ته‌وه‌یى)، ره‌فعه‌ت مورادى، پێشکەشی دەکات.

 

بابه‌تى دووه‌م / ئه‌ندازیارى له‌هه‌ورامان (ته‌لارسازى له‌ هه‌ورامان) ئه‌ندازیار شوان موسا زاده‌، پێشکەشی دەکات.


پاش نیوەڕۆش پانێڵى شه‌شه‌م پێشکەش دەکرێت.

 

بابه‌تى یه‌که‌م/ پێگه‌ى ئایین له‌ هه‌ورامان / ته‌یب تاهرى کاکه‌یی، پێشکەشی دەکات.

 

بابه‌تى دووه‌م/ نه‌بونى میدیایه‌کى تایبه‌ت به‌ هه‌ورامى / ئیسماعیل حاجى زه‌ڵمى، پێشکەشی دەکات.

 

بابه‌تى سێیه‌م / پێگه‌ى ئه‌ده‌ب له‌ هه‌ورامان / عادل محه‌مه‌د یور، پێشکەشی دەکات.

 

کاتژمێر ٣:٠٠ وتارى کۆتایى کۆنفرانس و خوێندنه‌وه‌ى راسپارده‌کان.

 

کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک، دابه‌شکردنی خه‌ڵاتى ڕێزلێنان .

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin