ڕۆژنیوز - گۆران پێنجوێنی
سه‌باره‌ت به دواین بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شه‌نگال و پرسی ریفراندۆم، لە دیدارێکی هاوبه‌شدا بۆ رۆژنیوز و گۆڤاری ئازادیی کۆمه‌ڵگه، دکتۆر فایه‌ق مه‌حمه‌د گوڵپی سه‌رۆکی بۆردی ئه‌کادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموکراتی ڕایدەگەیەنێت: خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی لای پارتی کفره‌و دەیانەوێت هەمووکەس بارزانی قبوڵ بکات.
لەم لێدوانەدا گوڵپی سەرنج دەخاتەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر شەنگال و ڕۆڵ و پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، لەنێو ئەو سیاسەتەدا، هەروەها لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و بانگەشەکان دەدوێت و پێی وایە کە، پارتی هه‌موو کات پرسی ریفراندۆم، ئاڵا و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی بۆ په‌رده‌پۆشکردنی شکسته‌کانی خۆی به‌کارهێناوه.
د.فایه‌ق گوڵپی وتی: پارتی و تورکیا ده‌یانویست شه‌ڕێک دروستببێت له عێراق و باشوری کوردستان، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ته‌نها ئه‌و دوو هێزه ئه‌م خواسته‌یان هه‌بوو، هێزه‌کانی تر وه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان و به‌شێک له پارته‌کانی تری باشوور، عێراق، ئه‌مه‌ریکا، ئێران و روسیا نه‌یان ده‌ویست شه‌ڕ دروستبێت، شه‌ڕێک هه‌بوو له‌نێوان دوو ئیراده‌دا، ئیرادهیهیهکی شه‌ڕخواز و ئیراده‌یه‌کی ئاشتی خواز، بێگومان ئه‌و هێرشکردنهو هێز جوڵاندنهی پارتی و تورکیا که‌کردیان به‌زووی کۆتایی هات، ئه‌مه له‌خۆیدا شکستێک بوو هه‌م بۆ تورکیا و هه‌میش بۆ پارتی.
وتیشی: بۆ ئه‌مه‌شه پارتی ده‌یه‌وێت به شتێکی تر قه‌ره‌بووی ئه‌و شهڕهبداتهوه، یه‌کێکیش له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی کوردستانه، کهدهیکاته رۆژه‌ڤ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێکی ستراتیژی پارتی نییه، به‌ڵکو تاکتیکێکی تری پارتی یه بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خۆی.
"تورکیا شەڕی هەموو لایەنەکان دەستپێدەکات"
د.فایه‌ق ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجێکی سه‌ره‌کی تورکیا شه‌ڕه دژی گه‌لی کورد، ئه‌ویش قۆناخ به قۆناخ ئه‌م شه‌ڕه ده‌کات، له‌سه‌ره‌تادا ده‌یه‌وێت شه‌ڕ دژی په‌که‌که و شه‌ڕی په‌یه‌ده و رۆژئاوا بکات، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی ئامانجه‌کانی خۆی شه‌ڕی باشوری کوردستان و یه‌کێتی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی پارتیش بکات، ئه‌و شه‌ڕه‌ی شه‌نگالیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو که زه‌ڕبه‌یه‌ک له په‌که‌که بدات و له‌وێشه‌وه په‌ل بهاوێژێت بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی له دژی باکووری کوردستان و رۆژئاوا سه‌رکه‌وت دواتریش شه‌ڕی باشوور ده‌ستپێده‌کات.
" تورکیا و پارتی یه‌ک ئه‌جێندایان هه‌یه"
لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و تورکیا، گوڵپی وتی: ده‌توانین بڵێین پارتی دوو سیفاتی زۆر خراپی هه‌یه، یه‌که‌میان به‌داخه‌وه له مێژووی ئه‌م پارته‌دا وڵاتانی ئه‌قلیمی بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان به‌کاریان هێناوه، له به‌رامبه‌ر چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی ماددی که له به‌رانبه‌ردا به‌کاریان هێناوه له دژی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان، ده‌توانم بڵێم ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئێستای نێوان پارتی و تورکیا، داواکاری تورکیایه، تورکیا ده‌ڵێت من دۆستایه‌تیت ده‌که‌م تۆش له‌به‌رامبه‌ردا دژایه‌تی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد بکه (ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژئاوا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال.....هتد). دووه‌میان پارتی وه‌ک هێزێکی ده‌سه‌ڵاتخواز کێبڕکێ له گه‌ڵ هێزه کوردستانیه‌کاندا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر هه‌ژموونی ئه‌ودابن یان له نفوسی ئه‌و که‌منه‌که‌نه‌وه.
وتیشی: بۆ نمونه پەکەکە به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی له پارچه‌کانی تری کوردستان بۆته هێزێکی سیاسی، پارتی له‌م هێزه ده‌ترسێت که له باشوری کوردستان ئاسته‌نگی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دروست بکات، بۆ ئه‌مه‌ش پارتی هه‌ڵده‌ستێت به دژایه‌تیکردنی، به‌تایبه‌ت له پارچه‌کانی تری کوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌بینین که له باشووری کوردستان چ هه‌ڵوێستێکی نادیموکراتانهی هه‌یه، بێگومان لێره‌دا تورکیا و پارتی یه‌ک ئه‌جێندایان هه‌یه، ئه‌ویش لاوازکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانه.
د.فایق گوڵپی لەسەر بابەتەکە زیاتر دواو هەوڵەکانی تورکیای بە چەند ڕەهەندێک لە قەڵەمدا و وتی: ده‌توانین ره‌هه‌نده‌کان پۆلێن بکه‌ین بۆ(سیاسی، ئابووری، کلتوری و سه‌ربازی)، ئه‌گه‌ر باس له ئابوریه‌که بکه‌ین ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیایه، به جۆرێک سامانه ژێر زه‌وییه‌کان به رێکه‌وتنێکی نهێنی حیزبی نێوان پارتی و تورکیا بۆ ماوه‌ی په‌نجا و پێنج ساڵ که بۆی هه‌یه نه‌وت و غازی تورکیا لێره‌وه بۆی هه‌نارده بکرێت، بێگومان تورکیاش سودێکی بێشووماری لێوه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که شێوازی مادییه‌که‌ی به نادیاری ماوه‌ته‌وه، له روویه‌کی تره‌وه تاکو هه‌رێمی کوردستان له رووی ئابووری و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزارییه‌وه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه هه‌رێمی کوردستان ساخکردنهوهیهکی شتومه‌کی تورکیایه ئه‌مه له روانگه‌ی ئابورییه‌وه.
له روانگه‌ی کلتورییه‌وه باش ئه‌وه ده‌زانین تورکیا ئه‌و کلتوره‌ی خۆی به‌باشی ده‌زانی له هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌یه‌تی له هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی فیلمه‌کان و که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کانیه‌وه که به‌شێکیان راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ له خزمه‌ت ئه‌جێندای تورکیان.
له روانگه‌ی سه‌ربازییه‌وه ساڵه‌های ساڵه بنکه‌ی سوپای تورکیا بوونیان هه‌یه له ناوچه‌که‌دا، پاریش بنکه‌یه‌کیان هێنایه باشیک، که‌ئه‌مه‌ش به‌شێکه له داگیرکاری.
له ڕوانگه‌ی سیاسییهکهیشهوه ده‌بینین ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌یکات، ئێمه له عێراقدا هه‌رێمێکی فیدڕاڵین به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی، به‌ڵام تورکیا ئاماده‌نیه به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقیش دانبنێت به فیدڕاڵی هه‌رێمی کوردستان، کهتائێستاشی له گه‌ڵ بێت ده‌ڵێت"شیمالی عێراق"، له زۆرینه‌ی وتارهکانیشیاندا به‌ئاشکرا ده‌ڵێن ویلایه‌تی موسڵ و که‌رکوک، له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ش ده‌توانین بڵێین هه‌رێمی کوردستان ره‌هه‌نده‌کانی سه‌ربازی، کلتوری، ئابووری و سیاسیه‌وه له لایه‌ن تورکیاوه داگیر کراوه.
"پارتی ده‌یه‌وێت شه‌نگال بخاته‌وه ژێر رکێفی خۆی و تورکیا بهێنێته شه‌نگال"
دکتۆر فایه‌ق، سه‌رۆکی بۆردی ئه‌کادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموکرات، لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و بانگەشەکانی پارتی دواو وتی:" پارتی هه‌موو کات پرسی ریفراندۆم، ئاڵا و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ په‌رده‌پۆش کردنی شکسته‌کانی خۆی به‌کارهێناوه، نه‌ک هه‌ر ئه‌مجاره‌ی شه‌نگال، به‌ڵکو ده‌توانین بڵێین ئه‌و رۆژهڤهی بۆ ئه‌وه زیندوکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌نگال بخاته‌وه ژێر رکێفی خۆی و تورکیا بهێنێته شه‌نگال، به‌ڵام بۆی نه‌چووه‌سه‌ر و له پلانێکی تر ده‌گه‌ڕێت که پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه.
" پارتی دیموکراسیه‌تی قبوڵ نییه"
د.فایه‌ق گوڵپی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پارتی ده‌یه‌وێت هه‌رچی تاکی کورد هه‌یه ئینتیمای بۆی هه‌بێت و گوێڕایه‌ڵی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بن، هه‌ربۆیه شه‌نگالییه‌کان له‌م حاڵه‌ته‌دا یاخیبوون له ئێستادا خاوه‌ن رێکخستن و سیاسه‌تی خۆیانن و ده‌شیانه‌وێت خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌م ئیدارهخۆکردنه بۆ پارتی کفره، نه‌ک به ته‌نها بۆ شه‌نگالییه‌کان، به‌ڵکو ده‌ترسن ئه‌و دیارده‌یه بڵاوببێته‌وه بۆ مه‌سیحییه‌کان، شه‌به‌که‌کان و پێکهاته‌کانی تری کوردستان، داوای ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه بکه‌ن ئه‌مه‌ش واته دیموکراسیه‌ت و بڵاوبونه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت له ناو کۆمه‌ڵگه و سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گرفته‌که‌ش ئه‌مه‌یه پارتی دیموکراسیه‌تی قبوڵ نییه، پارتی تاکڕهویهتی حیزبی و تاکڕهویهتی فه‌ردی قبوڵه، بۆیه ئه‌و ناکۆکیانه دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش جیاواز له‌وه‌ی که پێگه‌ی ستراتیژی شه‌نگال تایبه‌ته له کاتێکدا هاوسنوره له گه‌ڵ رۆژئاوا و باشوور که پارتی هه‌وڵه‌دا له رێگه‌ی داگیرکردنیه‌وه هاوکات له گه‌ڵ تورکیادا هێرش بکه‌نه سه‌ر رۆژئاوا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نه‌یانتوانیه‌وه.
لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، گوڵپی جیاواز لە زۆرینەی جاودێرانی سیاسی قسەیکردو وتی: زۆر که‌س ده‌ڵێن یه‌کێتی که‌وتۆته ژێر رکێفی پارتییه‌وه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونهدانیم و وای نابینم، یه‌کێتی له‌سه‌ر پرسی شه‌نگال له گه‌ڵ پارتی نه‌بوو، هۆکارێکیش له هۆکاره‌کانی شکستی پارتی له شه‌نگال ئه‌مه‌بوو، له ماوه‌ی رابردوودا له که‌رکوک دووجوڵهی سیاسی کرا، هه‌ردووکیشیان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه بوو، له‌لایه‌ک ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر کۆمپانیای نه‌وتی باکوور که پارتی زۆر پێی نیگه‌ران بوو، جوڵەکەی تر بەرزکردنەوەی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان بوو لە کەرکوک وە بڕیاری راپرسی بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کەرکوک بۆ سەر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش دەسکەوتی یه‌کێتی بوو، سیاسه‌تی یه‌کێتی بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌بوو که‌ده‌یوت سه‌ره‌تا ناوچه دابڕاوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پاشان ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پارتی باسی ناوچه دابڕاوه‌کانی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا پارتی که‌وتۆته سه‌ر ئهوسکهیه که ده‌بێت ناوچه دابڕاوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سەر هەرێم دواتر راپرسی ئه‌نجام بدرێت، بۆیه به‌باوه‌ڕی من لێره‌دا پارتی که‌وتۆته شوێن سیاسەتی یه‌کێتی و ده‌توانین بڵێین پارتی که‌وتۆته ژێر رکێفی یه‌کێتیه‌وه.
لەسەر کاریگەرییەکانی هێزی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، دکتۆر فایەق وتی: بوونی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی تورکیا له خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، ئه‌مه‌ریکا، عێراق و ئیران و رووسیا و هێزه‌کانی تری باشوری نیگەران کردووە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقی دەزانن، ته‌نها هێزێک که له گه‌ڵ لەشکرکێشی تورکیابێت پارتییه، بۆیه دوای نه‌مانی شه‌ڕی داعش، ئه‌مه‌ریکا و عێراق و دۆستەکانیان ئاوڕێک له تورکیا ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئهوکاتەش پارتی هه‌ر له گه‌ڵ تورکیادابێت، ئه‌وه بێگومان ئەو کات پارتیش وەک تورکیا ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی عێراق و ئه‌مه‌ریکا هێزه‌کانی تری کوردستانیش.
س.ح