Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکەخانەی کۆبانێ جێگەی ئینجەرلیک دەگرێتەوە بۆ ئەمریکا

2017-04-02 13:27:46



 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەوڵەکان

 

بەرپرسێکی هێزی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە فڕۆکەخانەی کۆبانێ جێگەی فڕۆکەخانەی ئینجەرلیک دەگرێتەوە بۆ ئەمریکا، هاوکات رۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕووبەڕووبەنەوەی داعش.


کارلتۆن ئیڤرهارت فەرماندەی باڵای هێزی  ئاسمانی سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو بارەیەوە لێدوانێکی بۆ بەشی ئینگلیزی دەنگی ئەمریکا داوە و کۆمەڵێک زانیاری تازەی ئاشکرا کردوە.

 

لە بەشێکی لێدوانەکەی ئیڤرهارتدا هاتووە:"فڕۆکەخانەی کۆبانێ لە باکوری سوریا بووەتە جێگرەوەیەکەی باش بۆ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان،  ڕۆڵێکی گرنگی دیوە بۆ تێکشکاندنی داعش لە رێگەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە".


کارلتۆن ئیڤرهارت ئاماژەی بەوەش داوە: "فڕۆکەخانەی  کۆبانێ دەبێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ ئەمریکا لە جیاتی فڕۆکەخانەی ئینجەرلیکی تورکیا کە لەسەرەتای جەنگی داعش بەکارمان هێناوە، بە بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی کۆبانێ، ئیتر چاوەڕێی تورکیا ناکەین رێگە بدات بە فڕۆکەکانمان تا لە ئینجەرلیک بنیشنەوە".


ئەو فەرماندەیەی هێزی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکاراشیگەیاندوە:"فڕۆکەخانەی کۆبانێ لەلایەن ئەندازیارانی ئەمریکی و کوردەوە بنیات نراوە".


دەربارەی پێشڕەوەییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو فەرماندە سەربازییە ئەمریکاییە وتوشیەتی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات هەنگاوێکی زۆر باشیان ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی رەقە و پێشڕەوی زۆر باشیان کردوە، بە کۆنتڕۆلکردنەوەی شاری تەبقە کە نزیکترین شارە لە پایتەختی داعشەوە و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سەربازی تەبقە کارێکی زۆر باش بووە، بۆ لەمەودوا دەتوانین ئەو فڕۆکەخانەیەش بەکار بهێنین، ئێستا ژمارەیەک ئەندازیاری کورد و ئەمریکی خەریکی نۆژەن کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەربازی تەبقەن".
 


 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin