ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کوردانی باکوری کوردستان کە لە وڵاتی بەلجیکا نیشتەجێن، سەردانی کونسوڵخانەی تورکیایان لە برۆکسل کردووە بە مەبەستی نوێکردنەوەی ناوەکانیان بۆ دەنگدان لە ڕیفراندۆمی تورکیادا، بەڵام لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە بە چەقۆ هێرشیانکراوەتەسەرو ئاڵۆزییەکان بەردەوامە.
ئێوارەی ئەمڕۆ کوردانی دانیشتووی بەلجیکا، سەردانی کونسوڵخانەی تورکیایان لە برۆکسل کردووە بە مەبەستی نوێکردنەوەی ناوەکانیان بۆ دەنگدان لە ڕیفراندۆمی تورکیادا، کە بڕیارە ١٦ی نیسان بەڕێوەبچێت، بەڵام لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە بە چەقۆ هێرشیانکراوەتەسەرو سێ کەسیان بریندارە.
لەو پەلاماردانانەدا، سێ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی سولتان و محەمەد و هاسان برینداربوون، کە برینی سولتان سەختە.
دوای ڕووداوەکە هێرشکەرەکان چوونەتە ناو باڵیۆزخانەکەوە، کوردانیشی وەک نارەزایەتی بەرەو کونسوڵخانەکە بەڕێکەوتن.
دوای هێرشەکان، کوردانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیادا گردوبووەو هێرشەکەیان شەمەزارکرد.
س.ح