ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی کۆبانێ لە شەوی نەورۆزدا سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان لە کۆبانێ کردو گۆڕستانەکەیان بە مۆم ڕووناککردەوە.
بە سەدان بنەماڵەی شەهیدان، بە هۆی جەژنی نەورۆزەوە ئەمشەو سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد لە گۆڕستانی شەهید دیجلە و شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٥ی حوزەیران و گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە سەرێکانی، لەسەر گڵکۆی شەهیدان مۆمیان داگیرساند.
لەلایەکیترەوە، بە دەیان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە سەرێکانی، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید ڕۆستەم جودی.
لەسەردانەکاندا بنەماڵەی شەهیدان، گۆڕستانەکانیان بە مۆم ڕووناککردەوەو خەباتی شەهیدانیان بە بەرزی نرخاندو پەیمانی بەردەوامیدانیان بە ڕێبازی شەهیدان دا.
س.ح