Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبانێ، ئەمشەو سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

2017-03-20 23:41:05



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی کۆبانێ لە شەوی نەورۆزدا سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان لە کۆبانێ کردو گۆڕستانەکەیان بە مۆم ڕووناککردەوە.

 

بە سەدان بنەماڵەی شەهیدان، بە هۆی جەژنی نەورۆزەوە ئەمشەو سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد لە گۆڕستانی شەهید دیجلە و شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٥ی حوزەیران و گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە سەرێکانی، لەسەر گڵکۆی شەهیدان مۆمیان داگیرساند.

 

لەلایەکیترەوە، بە دەیان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە سەرێکانی، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید ڕۆستەم جودی.

 

لەسەردانەکاندا بنەماڵەی شەهیدان، گۆڕستانەکانیان بە مۆم ڕووناککردەوەو خەباتی شەهیدانیان بە بەرزی نرخاندو پەیمانی بەردەوامیدانیان بە ڕێبازی شەهیدان دا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin