ڕۆژنیوز – زۆسك باڵەك
وەك نەریتێكی ساڵانە لە بەرزایەكانی باڵەكایەتی كوڕان و كچان بە مەشخەڵ سەردەكەون و ئاگری نەورۆز لە بەرزترین ئاستی شارۆچکەی چۆمان دەكەنەوە.
ئەمڕۆ وەک ساڵانی ڕابردوو، بە هاوكاری بنكەی گەشتوگوزاری چۆمان، ئاگری نەور لە دەڤەری باڵەکایەتی لە شارۆچکەی چۆمان-ی سەربە پارێزگای هەولێر کرایەوە.
هونەر كاكە ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری چۆمان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:: بەپێی پلانێكی دارێژراو بنكەی گەشتوگوزاری چۆمان بۆ ئەمساڵ تەواوی یادو بۆنەكان لە ناوچە دڵڕفێنەكانی ناوچەكە بەرێوە دەبات، كە ئامانج لێی بەرز ڕاگرتنی بۆنە نەتەوەییەكان و
زیاتر ناساندنی ناوچە گەشتیەریەكان و سروشتی دەڤەرەكەیە.
وتیشی: ئەمساڵ كۆمەڵێك گەنج لە هەردوو ڕەگەزەكە نزیكەی ١٠٠ مەشخەڵی ئاگریان بۆ بەرزایەكی ناوچەكە بردو ئاگری نەورۆزیان تێدا كردەوە.