Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە كفری و خورماتوو  جەژنی نەتەوەیی پیرۆز كرا و مەشخەڵی نەورۆز داگیرسا 

2017-03-20 20:55:34



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ كرێكار 

 
 
لە شارۆچكە و شارەدێیەكانی گەرمیان و دەور و بەری جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆز كرا لە لایەن هاونیشتیمانیانەوە و مەشخەڵی نەورۆز داگیرسێنرا.
 
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی كفری و خورماتوو و شارەدێیەكانی رزگاری و باوەنوور و سەرقەڵای سنوری گەرمیان و شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین ئاگری نەورۆز كرایەوە. 

 

كفری 
 
 
لە شارۆچكەی كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان و لە سەر بەنداوی باوەشاسوار بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆری دانیشتوی شارۆچكەی كفری ئاگری نەورۆز كرایەوە و بە بۆنەیەوە ئاهەنگی جەماوەری سازكرا و ئاگری نەورۆز كرایەوە و ئاهەنگەكەش لە لایەن  ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكەكە ئاهەنگەكە ئامادەكردبوو.
 
سەرقەڵا 
 
 
لە شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچكەی كفری، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و دانیشتوانی شارەدێییەكە و جەژنی نەورۆز پیرۆز كرا و گڕ لە مەشخەڵی نەورۆز بەردرا. 
 
ڕزگاری 
 
 
 
بە ئامادەبوونی سەرۆكی یانەی وەرزشی ڕزگاری  و بەرپرسانی حكومی سنورەكە و ژمارەیەك لە ڕۆشنبیران و چالاكوانانی مەدەنی و وەرزشكاران و دەستەی سەر پەرشتیاری یانەی وەرزشی ڕزگاری ئاگری نەورۆز كرایەوە و جەژنی نەورۆز پیرۆزكرا لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان . 
 
باوەنوور
 
 
لە نزیك قولەكانی باوەنور، داتنیشتوانی شارەدێی باوەنوری سەر بە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە بۆنەی جەژنی نێو نەتەوەیی نەورۆزەوە ئاهەنگێكی جەماوەرییان گێڕا و بە هەڵپەڕكێی ڕەشبەلەك و گۆرانی جۆش و خرۆشی زیاتریان دایە جەژنەكە و ئاگری نەورۆزیشیان كردەوە . 
 
خورماتوو
 
 
 
بە هەماهەنگی و هاوكاری حزبە سیاسیەكان و لایەنی ئیداری شارۆچكەكە، لە شارۆچكەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی ناوچەكە و ژمارەیەك زۆر لە دانیشتوانی شارۆچكەكە، ئاگری نەورزی جەژنی نێو نەتەوەیی كورد كرایەوە و ئاهەنگێكی جەیماوەری بەرفراوان بەو بۆنە پیرۆزەوە سازركا و دانیشتوانی شارۆچكەكە خۆشی خۆیان دەربڕی. 
 

 

زەرگە
 
 
لەگوندی زەرگەی خورئاوایی شار‌وچكەی خورماتوو، پێشمەرگە خۆبەخشەكانی شارۆچكەی خورماتوو سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی لیوای 5 شارەزورییان كرد و بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاگریان لە میحوەرەی زەرگە كردەوە . 
 
قەرەتەپە
 
 
جیاواز لە ئاگر كردنەوەی بەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە لیوای 136 فەوجی یەك بە بۆنەی جەژنی نەورزەوە، ئاگری نەورزیان لە گوندی تارتانی سەر بە شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو كردەوە و  نەورۆزی نیونەتەوەیان پیرۆز كرد. 
 
د.خ


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin