Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنە رۆژنامەنووسێک بەپێ پەیامی نەورۆز دەگەیەنێتە كەركوك

2017-03-20 20:45:02



ڕۆژنیوز- ئاشتی ئەحمەد

 

ژنێكی ڕۆژنامەنووس‌ و چالاكوانی مەدەنی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز بەپێ لە شاری سلێمانییەوە بەڕێكەوتووە، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی نەورۆز بەهەموو ئەو هێزانەی پارێزگاری لەشاری كەركوك دەكەن، دژی چەتەكانی داعش.

 

ڤێنا كەمال، ژنە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی، ئێواری ئەمڕۆ گەیشتە مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ و تاجە گوڵینەی لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.

 

 

دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوە كرد، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانییەوە بەڕێكەوتووە و تا ئێواری ئەمڕۆ گەیشتووتە مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ، سبەینێ‌ دەست بەرۆشتنی دەكاتەوە تا دەگاتە شاری كەركوك و لای هێزەكانی پێشمەرگە و سەرجەم هێزەكانی دیكە كە پارێزگاری لەشاری كەركوك دەکەن لە دژی چەتەكانی داعش، بۆ ئەوەی دەستخۆشیان لێبكات و شرینی جەژنیان پێبدات.

 

لای خۆیشییەوە لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ هەڵوێستەكەی ئەو ژنە ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنییەی بەرز نرخاند و بەكارێكی پیرۆزی لەقەڵەم دا، چونكە ئەوەی خستەڕوو، كە خزمەتكردن بەهێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەركی هەموانە و لەسەر هەموان پێویستە. 

 

ڤێنا كەمال وەك ژنێكی ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی، ئەمە یەكەم چالاكی نییەو لەڕابردوودا چەندین كاروچالاكی ئەنجامداوە، یەكێك لەچالاكییانەی تاشی سەری بوو، وەك هاوسۆزییەك بۆ ئەو كەسانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون لەنەخۆشخانەی هیوای سلێمانی.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]ail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin