ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بە فەرمی دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
ماڵپەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتەکەی بڵاو کردەوە لەمەڕ هەلکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک.
حسێن موفتو ئۆغڵو، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی تورکیا لەو لێدوانەیدا رایگەیاندوە: " ئه‌م جۆره هه‌وڵانه بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمانە و مه‌ترسی له‌سه‌ر فره كه‌لتوری كه‌ركوك دروست ده‌كات، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه پێشوازی لێناكرێت، ئەوەش بە هەوڵێکی تاکلایەنە دادەنرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتوشیەتی:"جموجوڵی تاكه لایه‌نێك له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك زیان به هه‌وڵه‌كانی لێك نزیكبونه‌وه و سه‌قامگیری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌یانخاته مه‌ترسییه‌وه".
ئەم کاردانەوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك، بڕیاریدا بە ته‌نیشت ئاڵای عێراقەوە، ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر باره‌گای فه‌رمانگه حكومییه‌كانی کەرکوک هه‌ڵبكرێت.
د.خ