Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاگری نەورۆز لە سلێمانی کرایەوە .. بە وێنە

2017-03-20 17:03:48



ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد

 

چەند خولەکێک لەمەوبەر لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی، ئاگری نەورۆز کرایەوە وا بریارە چەندین چالاکی جۆربەجۆر ئەنجام بدرێن.

 

دوێنێ بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی کۆمەڵەی کەلەپوری کورد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئامادەکارییەکانی نەورۆزیان ڕاگەیاند.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەی دوێنێدا، ئیبراهیم ئەحمەد، بەڕێوبەری کەلەپوری کورد لە سلێمانی، وتبووی:"چالاکییەکان کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەنمایشی ڕێڕۆشتنێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو، لەنزیک شەقامی شەستییەکەی سەروو (عەلوە کۆنەکە)وە دەستپێدەکات".

 

وابریارە لەپێش کاروانی ڕێڕۆشتنەکەوە چوار ئاڵای کورد، کە گوزارشت لە چوارپارچەی کوردستان دەکات، ببن بەپێشەنگی کاروانەکە پاشان دەهۆڵ و زوڕنا لەدوای ئەوانیشەوە کەسایەتیەکانی وەک:

 

1. کاوەی ئاسنگەر.

2. باوەنەورۆز.

3. پیرەمێرد.

4. حوزنی موکریانی.

5. سەلیم سەیدۆک.

لەڕیزبەندی ڕێرۆشتنەکەدا رۆڵی ئەو کەسایەتیانە دەبینن، لەدوای ئەوانیشەوە، پۆشاکی (ئێزدی، یارسان، زەردەشت)یەکان نمایش دەکەن.

 

وتبووشی:گروپی هەڵپەڕکێی نیشتمان ناوبەناو چەند جۆر هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەش دەکەن‌ و یانەی فڕۆکەوانی سلێمانیش بەسەرپەرشتی(نوری ئەحمەد ڕەشید) لەپانتایی ئاسمانی ڕێرۆشتنەکەدا چەند نمایشێکی جۆراوجۆر بەپەڕەشووت ‌و پەڕەماتۆڕو فڕۆکەی بچووک ئەنجام دەدەن ‌و خەڵکەکە نێرگز باران دەکەن.

 

 هەروەها چەند بووکەڵەیەکیش بۆ جوانکردنی یادەکە نمایشی جۆراوجۆر دەکەن.

 

لە مامەیارە لەلایەن لیژنەی باڵای یادەکەوە تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری پیرەمێرد دادەنرێت‌ و پاشان پەردە لە سەر پەیکەرەکەی پیرەمێرد لادەدرێت‌ و ئاهەنگسازی لەسەر شانۆکە دەست پێدەدەکات هەتا کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوبەری کۆمەڵەی کەلەپوری کورد، وتیشی:"بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامی بۆ هاوڵاتیان نارد و وتی:"داوا لە هاوڵاتیان دەکەم وەک نەتەوەی کورد کە لەو ڕۆژەدا هەموومان یەک دەنگ و یەکڕەنگ بین و بەیەک گیان و یەک ڕۆحیەتەوە یادی ئەم جەژنە بکەینەوە، خۆزگەمان دەخواست کە یەکڕیز بووینایە ئەونەی دڵسۆز بووین بۆ دوژمنەکان ئەوەندە دڵسۆزبووینایە بۆ خۆمان، ئاوات دەخوازم لەو ڕۆژەدا چاوێک بە ڕابردوودا بخشێنینەوە کە لە ڕابردوودا سودمەند نەبووین لەو کارانەی کە کردوومانە لەبەر ئەوەی ئەونەی بە قسەی دوژمنەکانمان کردووە بە قسەی خۆمانمان نەکردووە".

 

جێگای ئاماژەیە، لە راگەیاندنەکاندا، بڵاوبووبووەوە کە رەنگە بەهۆی باران بارینەوە ئەمساڵ لەشاری سلێمانی  ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەنەچێت، چەند خولەکێک لەمەوبەر ئاهەنگەکە دەستیپێکرد و بەرنامەکانی بەردەوام دەبێت.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin