ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڕیاری لێبوردنی گشتی دەرکرد، هاوکات ئه‌و زیندانیانه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان كه‌تن بووه پێش رۆژی 21 ئازار ئازاد ده‌كرێن.
مه‌رسومی ژماره چوار پێکهاتووە لە ٦ مادە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ڕۆژئاوای كوردستان په‌سه‌ند كرا و پێشكه‌ش به هاوسه‌رۆكانی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كراوه.
به پێی مه‌رسومه‌كه لێبوردنی گشتی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرکراوە کە سزای كه‌تن و پێشیلكارییه‌كان دەیانگرێتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادراون سزاكانیان بۆ 24 ساڵ زیندانی كاتیی گۆڕدراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر سزایه‌كی كاتی بۆ سێ له‌سه‌ر چوار كه‌مكراوته‌وه و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 65 ساڵی تێپه‌ڕاندبێت، له هه‌موو سزاكانیان ده‌بوردرێن.
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان تاوانی تیرۆر و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌شفرۆشی و ئادابی گشتی ناگرێته‌وه.
ئه‌م مه‌رسومه دوێنی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن حمیدی دهام هادی و هه‌یفا عهربو هاوسه‌رۆكانی كانتۆنی جه‌زیره واژوكرا و ئه‌مڕۆ له لایه‌ن فائیزه عه‌بدی و نیهاد ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكانی كانتونی كۆبانی واژۆكرا.
د.خ