Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەبۆنەی نەورۆزەوە لە کۆبانێ لێبوردنی گشتی دەرکرا

2017-03-20 16:43:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز‌ بڕیاری لێبوردنی گشتی دەرکرد، هاوکات ئه‌و زیندانیانه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان كه‌تن بووه‌ پێش رۆژی 21 ئازار ئازاد ده‌كرێن.

 

مه‌رسومی ژماره‌ چوار  پێکهاتووە لە ٦ مادە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ڕۆژئاوای كوردستان په‌سه‌ند كرا و پێشكه‌ش به‌ هاوسه‌رۆكانی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كراوه‌.

 

به‌ پێی مه‌رسومه‌كه‌ لێبوردنی گشتی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرکراوە کە سزای كه‌تن و پێشیلكارییه‌كان دەیانگرێتەوە،‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادراون سزاكانیان بۆ 24 ساڵ زیندانی كاتیی گۆڕدراوه‌.

 

هه‌روه‌ها هه‌ر سزایه‌كی كاتی بۆ سێ له‌سه‌ر چوار كه‌مكراوته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 65 ساڵی تێپه‌ڕاندبێت، له‌ هه‌موو سزاكانیان ده‌بوردرێن.

 

لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان تاوانی تیرۆر و بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌شفرۆشی و ئادابی گشتی ناگرێته‌وه.

 

ئه‌م مه‌رسومه‌ دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن حمیدی دهام هادی و هه‌یفا عه‌ربو هاوسه‌رۆكانی كانتۆنی جه‌زیره‌ واژوكرا و ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن فائیزه‌ عه‌بدی و نیهاد ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكانی كانتونی كۆبانی واژۆكرا.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin