Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەکدارەکانی سەر بە پارتی هاوڵاتییەکی شەنگال دەستگیردەکەن

2017-03-20 15:57:01



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

چەکدارەکانی سەر بە پارتی لە شەنگال لە دوێنێ-ەوە هاوڵاتییەکی ئێزدییان دەستگیرکردووە و هیچ زانیارییەکی لەسەر نازانرێت.

 

چەکدارەکانی سەر بە پارتی، کە پیلانی داگیرکارییەن تێکچوو و ڕووبەرووی بەرخۆدانی ئیزدییەکان بوونەوە، لە ئێستادا دەیانەوێت بە دستگیرکردن و هەرەشە هاوڵاتیانی شەنگال بترسێنن.

 

دوێنێ لە شەنگال، لەکاتێکدا، کە خێزانی مەهدی نایف، دەیانویست منداڵە نەخۆشەکەیان ببەنە نەخۆشخانەیەکی باشوری کوردستان، لەسەر ڕێگای شارەدێی سنونێ-ی شەنگال لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە پارتی-یەوە دەستبەسەر کران.

 

خێزانەکە دوای ئازادکردنیان، دەگێڕنەوە، کە چەکدارەکان بەتەلەفۆن هەڕەشەیان لە مەهدی نایف کردووە، کە ئەگەر نەڕوات بۆ ئەو ناونیشانەی، کە پێیان وتووە، ئەوا خێزانەکەی ئازاد ناکەن، مەهدی-ش بۆ ئەوەی خێزانەکەی ئازادبکرێت دەروات بۆ شوێنی دەستنیشانکراو.

 

بە ڕۆشتنی مەهدی بۆ لای چەکدارەکان، خێزانەکەی ئازاد دەکرێت و مەهدی دەستگیردەکرێت و لە دوێنێ-وە هیچ زانیارییەکی لەسەر نازانرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە چەند ڕۆژ پیش ئێستا سەرۆکی ماڵی ئێزدییەکان لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەسگیرکراوە و هێشتا ئازاد نەکراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin